ئه‌یلوول 02, 2020 02:14 Asia/Tehran
  • ئێمانۆئێل مەکرۆن و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا یەک دەگرنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێی داخوازیی ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە لەوێ یەک بگرنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەممە  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆ ببێتەوە و وەک باسی دەکرێت کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت. 

پێشتر ئاژانسی هەواڵدەریی «فرانس پرێس» ڕایگەیاند بوو کە بە پێچەوانەی لەسەردانەکانی پێشووتری سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەمجارەیان مەکرۆن پلانی نییە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام چاوەڕێ دەکات سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بچنە بەغداو لەوێ دیداریان لەگەڵدا بکات. 

میدیاکان ھۆکاری یەکانگیر بوونی مەکڕۆن و بەرپرسانی ھەرێم لە بەغدا بۆ بەرتەسک بوونی ماوەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەگەڕێننەوە کە ڕۆژێک زیاتر ناخایەنێت.

وەک باسی دەکرێت لەو بابەتە گرینگانەی کە مەکرۆن لەگەڵ بەپرسانی عێراقی بە کاربەدەستانی ھەرێمیشەوە تاوتوێی دەکات سنووربەزاندنە بەردەوامەکانی تورکیاو ھێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراقە.

سەرپەیڤ