ئه‌یلوول 12, 2020 08:29 Asia/Tehran
  • ئێن ئاڕ تی: کازمی لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕێککەوتوه‌ و سەردانەکەشی بۆ نمایش بوو

له‌ به‌دواداچونێکدا بۆ سه‌ردانه‌که‌ی مسته‌فا کازمی بۆ هه‌رێم ، که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاندوه‌ که‌ کازمی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌رێم رێککه‌وتوه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌یکات، شتی روکه‌شن و بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیانه‌.

 

بە پێی هەواڵێکی وێستگە نیوز ، که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردوه‌ته‌وه‌ که‌ سه‌ردانه‌که‌ی کازمی بۆ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی نیشانه‌ی شه‌قامی عیراقی بدات که‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێمیش کۆنتڕۆڵ ده‌کات، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نها هه‌ندێک پاره‌ی فیدڕاڵی ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا که‌ بڕێکی زۆر که‌مه‌ و 1%ی داهاته‌که‌ ناکات، 99%که‌شی بۆ پارتی و یه‌کێتی ده‌بێت و خه‌ڵکیش هه‌ر بێ موچه‌ و پاره‌ ده‌بێت.

به‌پێی که‌ناڵه‌که‌، کازمی و یه‌کێتی و پارتی رێککه‌وتون که‌ دۆخه‌که‌ تا کاتی هه‌ڵبژاردن وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌وانیش پشتیوانیی لێده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆک وەزیراندا.

سەرپەیڤ