رابەری رۆحیی ئێزدییەکان کۆچی دوایی کرد
تشرینی یهکهم 02, 2020 00:11 Asia/Tehran
«بابەشێخ» کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لەبەر نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
«خێری بۆزانی»، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند: «شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل» رابەری رۆحیی ئێزدییەکان نەخۆشیی گورچیلەی هەبووە و لە نەخۆشخانەی سەردەم لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
بابەشێخ رۆڵێکی باڵای هەبووە لە دەرکردنی رێنمایی ئایینی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ کەوتنە دەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.