داواده‌کرێت دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتیی له‌هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگاى دهۆک په‌یامێک ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى ههرێمو وه‌زاره‌تى ناوخۆ دهکاتو داواده‌کات، بەلایەنی کەمه‌وه بۆ ماوه‌ى دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەهەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت، ده‌شڵێت:"کۆرۆنا له‌دهۆک له‌کۆنترۆڵى ئێمه ده‌رچووه".
د.نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگاى دهۆک ئاشکرایده‌کات، "پێشتریش داوامانکرد له‌ئیداره‌ی شاره‌که قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ دوو هه‌فته یا ئه‌گه‌ر مانگێک بێت زۆرباشتره ڕابگه‌یه‌نن".
جه‌ختیشده‌کاته‌وه، "ئێستاش هه‌مان داواده‌که‌ین که لانیکه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ نه‌ک ته‌نها له‌دهۆک، به‌ڵکو له‌هه‌موو کوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی کۆرۆنا له‌ئاستێک بوهستێنیین ئه‌وه بۆ هه‌موان سودی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى وتوه، "بڵاوبونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌دهۆک له‌کۆنترۆڵى ئێمه ده‌رچووه، ئه‌وه یه‌که‌مجاریشه له‌دهۆک ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا به‌مجۆره به‌رزده‌بێته‌وه‌و تائێستاش له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه".