تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە نێو فەرماندەیی یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی

ئەمڕۆ لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە فەرماندەیی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە کە دەکەوێتە سەر رێگەی سلێمانی-تاسڵوجە، تەقینەوەیەک روویدا.

 سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ فەرماندەیی یەکەی 70 بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: تەقینەوەکە ‏زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی له‌ هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنیدان. 

سه‌رچاوه‌که‌ وتیشی: "هێشتا نازانرێت هۆکاری تەقینەوە و ئاگرەکە چییە، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌ ده‌ستپێده‌کات".بارەگای سەرەکیی هێزەکانی 70 کەوتووەتە بەشی رۆژئاوای ‏شاری سلێمانی ‌و لە ناوچەی تاسڵوجەیە.‏

سەرپەیڤ