ئا‌ڵمانیا بە خواستی «مەسرور بارزانی» نەخۆشخانە لە سلێمانی دەکاتەوە
وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: ئه‌ڵمانیا لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران گەورەترین نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە سلێمانی دروست ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێرانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممە ڕایگەیاند: لە ئێستادا دەوڵەتی ئا‌ڵمانیا بە نیازە بە پێی داخوازیی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم نەخۆشخانەیەکی تایبەتی لە شاری سلێمانی دا بکاتەوە.
دکتۆر«سامان به‌رزنجی» وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: ئا‌ڵمانیا بڕیاری داوه به دروستکردنی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ستراتیژیی کۆرۆنا بۆ شاری سلێمانی.
ناوبراو دووپاتی له‌وه‌یش کردووه‌ته‌وه که ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیه‌ک نازانێت و بەم پێیە لە ئێستادا کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆرترین بودجه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕوبوو بوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ته‌رخان کردووه و تا ئێسته‌یش له هه‌وڵه‌کانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان به‌رده‌وامه.