تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 10:04 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شنگاڵ

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتی: به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مڕۆی نێوان حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ده‌ڕوانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی دا کە "سوپاس و پێزانین و ده‌ستخۆشییه‌کی تایبه‌ت پێشکه‌ش به‌  سه‌رۆک وه‌زیران مسته‌فا کازمی ده‌که‌ین که‌ ڕۆڵێکی دیاری کاریگه‌ر و یارمه‌تیده‌ری بینی بۆ سه‌رخستنی گفتوگۆکان و گه‌یشتن به‌م ڕێککه‌وتنه‌، "

هه‌روه‌ها وتیشی: "سوپاسی پشتگیری و به‌شداریی خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق و ماندوبونی بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ و هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ین که‌ یارمه‌تیده‌ر و هاوکار بوون".

باسی لەوەشکردووە،" ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هه‌نگاوێکی نیشتمانیانه‌ی دروسته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی وڵاتدا و ده‌بێته‌ هۆی بنیاتنانه‌وه‌ و پته‌وکردنی متمانه‌ له‌نێوان حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، هیوادارن هه‌نگاوی دیکه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولای به‌دوادا بێت و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌رزانه‌ و ئارام و بێ کێشه‌ بۆ خوشک و برایانی ئێزدی و ته‌واوی خه‌ڵکی شنگال و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌که، دابین بکات.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، داواکارن پابه‌ندی به‌ جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌وه‌ بکرێت، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه‌که‌ و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانیان هاوکاریان بن.

سەرپەیڤ