سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تکایەک لە جەماوەری ھەرێم دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تکا لە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەکات ئاگاداری خۆیان و ھاووڵاتیانیان بن و ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان به خێرایی بەرزدەبێتەوەو ھەربۆیە تکا لە هاوڵاتیان دەکات پابهندی رێنماییه تهندروستییهکان بن.
«مەسرور بارزانی» لەتویتێکدا کەلەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، نوسیویەتی: ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسی کۆرۆنا به خێرایی لە ھەڵکشاندایە، تکا له هاوڵاتیان دهکهم پابهندی رێنماییه تهندروستییهکان بن.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە،ههموومان پێویستە بهرپرسیارانە یەکتر بپارێزین.
قسەکانی «مەسرور بارزانی» لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان، ٧١ هەزار و ٧٥٢ حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە.