سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ھەر لە ئێستاوە خۆی بۆ پیرۆزبایی کردن لە «جۆ بایدێن»ئامادە دەکات
«موحەممەدی حاجی مەحموود» سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ،«جۆ بایدێن» بە سەرکەوتووی ھەڵبژاڕدنەکانی ئەمریکا دەزانێت و ھەر لە ئێستاوە ڕایگەیاندووە: «مزگێتیی سەرکەوتنتی «بایدێن»تان دەدەمێ.
بە پێی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«موحەممەدی حاجی مەحموود» سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سکرتێری ، لە توییتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر نووسیویەتی:مژدەی سەرکەوتنی «بایدێن»تان دەدەمێ، چونکە ترەمپ هۆکاری زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوربانی و ٩ ملیۆن توشبوی کۆرۆنایە لە ئەمریکادا.
ئەم سیاسەتڤانەی ھەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە کردن بەو خەڵکە سڤیلەی کە لە ناوچەکوردنشینەکانی سووریا بوونەتە قوربانیی سیاسەتەکانی «دۆناڵد ترەمپ» نووسیویەتی: لە ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا خەریکە بەڕێوە دەچێت و تاوەکو ئێستاش لەچەند ویلایەتێک «بایدێن» لەپێش ترەمپەوەیە بەڵام هێشتا دیار نیە کێ براوەی هەڵبژاردنەکە دەبێت.