هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوتی دەسپێکردەوە
تشرینی دووهم 07, 2020 23:09 Asia/Tehran
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 7 تشرینی دووەم، ئاشکرایکرد کە هەناردەکردنی نەوت بە هەمان توانای پێشوو دەستیپێکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە هەناردکردنی نەوتی خۆی کرد بە هەمان توانای پێشتر".
پێشتر، لە بەرواری 28 ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ بۆریەکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هێرشی کرایەسەر و تەقێنرایەوە و بەوهۆیەشەوە هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرا.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەنراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، "هێزەکانمان لە بەرواری 28 ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە، لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە".