لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ٢٠ هەزارکەس لە ھەرێمی کوردستان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە
تشرینی دووهم 08, 2020 16:39 Asia/Tehran
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند " لەمساڵدا نزیکەی ٢٠ هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە".
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە "بە تەنها لە ئەمساڵدا ٣٢ هەزار گەنجی عێراقی کە نزیکەی ٢٠ هەزاریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە".
دۆخی ئابوری و ناجێگیری سیاسی و هاتنی کۆرۆنا قەیرانەکانی هەرێمی قورسترکردۆتەوە، بەرامبەر ئەو دۆخەش گەنجان بە لێشاو سەرلەنوێ دەستیان کردۆتەوە بە کۆچکردن بۆ هەندەران.