دەروازە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ داناخرێن
تشرینی دووه‌م 18, 2020 11:16 Asia/Tehran
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه سنورییه‌کانی عێراقی داوه بەڵام ئەو بڕیارە دەروازە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وتووه : بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئەو دەروازه نافه‌رمییانه‌ی هه‌رێم لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدانراوە و لیژنەیەکی حکومەتی عێراق سەردانی کردوون، ناگرێتەوە.
وتیشی: "ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکوو ئەو دەروازانە دەگرێتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقن، کە دیارە کۆمەڵێک دەروازەی سنووری نایاسایی ھەن."