پەڕلەمانتارێکی کورد: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە نیازی ورووژاندنی خەڵکە دژی دەوڵەتی بەغدا
پەڕلەمانتارێکی کورد لهبهغدا، حکومەتی هەرێم بەوە تۆمەتباردەکات کەخەریکی کاتکوشتنەو نایەوێت لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێتو نەوتەکەی ڕادەست بکات و بۆ ئەو مەبەستەش بە نیازە شەقامی کوردی لەدژی حکومەتی بەغداو کوتلە سیاسییەکانی بەغدا بورووژێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە شارپرێسەوە، «یوسرا ڕەجەب» لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: حکومەتی هەرێم بەهیچ جۆرێک ناتوانێ نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات، چونکو پێشوەختەو بۆماوەی ٥٠ ساڵ نەوتەکەی بەتورکیا فرۆشتوە، ئەمە جگەلەوەی ڕێککەوتنێکی تری لەگەڵ ڕوسیا واژۆکردووە بۆ فرۆشتنی غاز.
ئەم پەڕلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەش کردووە کە،حکومەتی هەرێم نیازی ڕێککەوتنی نییەو دەیەوێت کات بکوژێت، هەروەک لەڕێگای یاریکردنو جوڵاندنی هەستو سۆزی هاوڵاتیانهوه خەریکی وروژاندنی پرسە نەتەوەییەکانە، ئەویش بەدەرکردنی بەیاننامەو لێدوانی سۆزدارانەو تۆمەتبارکردنی بەغدا بەڕەوانەنەکردنی موچە.
ئهو پهرلهمانتارهی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشی داگرتووە کە،هاوڵاتیانی کوردستان ئۆقرەیان نەماوەو چیتر لەپێناو ڕازیکردنی خێزانە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێی دەستی دەستی و یاریکردن بەهەست و سۆزیان ناکەن.