لە هەرێم : 289 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و 9 نه‌خۆشیش گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، 289 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و 372 نه‌خۆشیش چاکبوونه‌وه و 9 نه‌خۆشیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له دوێنێوه سێ هه‌زار و 712 پشکنینی کۆرۆنا کراون، که 692 له هه‌ولێر، 580 له سلێمانی، دوو هه‌زار و 377 له دهۆک، 20 له هه‌ڵه‌بجه، 43 له گه‌رمیان بوون، 289 توشبووش تۆمارکراون که، 17 له هه‌ولێر، 41 له سلێمانی، 218 له دهۆک، 2 له هه‌ڵه‌بجه، 11 له گه‌رمیان بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، 372 نه‌خۆش چاکبوونه‌ته‌وه، 116 له هه‌ولێر، 15 له سلێمانی، 219 له دهۆک، 7 له هه‌ڵه‌بجه و 15 له گه‌رمیان بوون، 9 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، 4 له هه‌ولێر، یه‌ک که‌س له سلێمانی، یه‌ک که‌س له دهۆک، سێ که‌س له گه‌رمیان بوون.