ناڕەزایەتیەکانی ھەرێم قووڵدەبنەوە ، لە خۆپێشاندانی کفری دوو کەس و لە ھەڵەبجە کەسێک کوژران
میدیاکانی ھەرێم دەڵێن لە خۆپێشاندانی ئەمشەوی کفری بەهۆی تەقەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران.
ماڵپەڕی دەنگوباس و شرۆڤەی سپی راپۆریدا، بارەگای راپەڕینی یەکیتی نیشتمانی کوردستان سووتێنرا.
بەپێی زانیاریەکانی ئەو میدیایە ، ژماری ئەو کەسانەی کوژراون بەرزبوونەوە بۆ دوو کەس.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزاکە لەبەردەم بارەگای حزبەکان لەکفری دەستیپێکرد، لەئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبو و خۆپیشاندەرێک کوژرا.
وێستگە نیوزیش راپۆریدا،بەهۆی گرژییەکان مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەربەندیخان سوتێنراوە و خۆپیشاندەرێکیش لە شارهزوور برینداربووە، هاوکات دەنگی تەقەیەکی زۆر لەنزیک خۆپیشاندەران بیستراوە..
خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک لەبەشێک لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران لەنزیک بارەگاکانی حزبەکان وەستاون. بەگوێرەی زانیارییەکانی تیمی پەیامنێرانی شارپرێس، لەهەڵەبجە، قەزای شارەزور، دەربەندیخان، کفری و پیرەمەگرون دەستیپێکردووەتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لەخۆپیشاندانەکانی کفری گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی ئاکۆ سەلمان بەتەقە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات لەخۆپیشاندانەکانی هەڵەبجە بەتەقەی هێزە حزبییەکان کەسێک کوژرا و لەکفری گەنجێکی دیکە کوژرا بەوەش ئەمشەو دووگەنج بەتەقەی هێزە حزبییەکان لەو قەزایە کوژران.
خۆپیشاندان ههڕهشهی سوتاندنی بارهگای حزب و لایهنه سیاسییهکان دهکهن.هاوکات لە کەلاریش خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران گەمارۆی مەکۆی گۆڕانیان داوە.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و چینە جیاوازەکان دەستیپێکردووە دژی دواکەوتنی مووچە و خراپی باروگوزەرانی هاوڵاتیان و تائێستاش بەردەوامی هەیە .
هاوکات بەهۆی گرژییەکانەوە بارەگای زۆربەی لایەنەکان سوتێندراوە.