کانونی یه‌که‌م 07, 2020 23:08 Asia/Tehran
  • زیندانی چاکسازی گەورەی هەولێر سوتێندرا

ماڵپەڕی خەندان ھەواڵیدا ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، زیندانی چاکسازی گه‌ورانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن زیندانیانه‌وه‌ سوتێندرا و تیمه‌کانی به‌گری شارستانی و هێزه‌ ئه‌منیه‌کان له‌هه‌ولێریش له‌هه‌وڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌که‌.

بە پێی ئەو راپۆرە ، سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرابکرێت رایگەیاندووە ،  به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان، ژماره‌یه‌ک له‌ زیندانیکراوانی چاکسازی گه‌ورانی هه‌ولێر، ئاگریان له‌ چاکسازیه‌که‌یان به‌رداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک زیندانیکراو سوتاون و برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، پێشتر زیندانیکراوانی چاکسازی گه‌وران ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیان به‌رامبه‌ر به‌ شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتکردن و پێنه‌دانی مافه‌کانیان ده‌ربڕی بوو.

هێزه‌ ئه‌منیه‌کان له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌که‌ و رێگه‌ش به‌ میدیاکاران و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ناده‌ن روماڵی ئاگره‌که‌ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ره‌تیشیده‌که‌نه‌وه‌، هیچ لێدوانێک له‌وباره‌یه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

سەرپەیڤ