خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ، دەربەندیخان و عەربەتیشی گرتەوە
کانونی یهکهم 07, 2020 23:17 Asia/Tehran
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە خۆپیشاندەران مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان و بینای قایمقامیەتی دەربەندیخانیان سوتاند.
میدیای خەندان لە ھەواڵێکدا نووسی ، لەچوارچێوەی دەربڕینی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە دەربەندیخانیش دەستیپێکرد، سەرتا خۆپیشاندەران روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بونەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان، تەقەیەکی زۆر رویداوە.
دواتر خۆپیشاندەران پەلاماری بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان داو بیناکەسان سوتاند.
خۆپیشاندەران لەدرێژەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، پەلاماری بینای قایمقامیەتی دەربەندیخانیش درا و بیناکە سوتێنرا.
ھەر ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەشارۆچکەی عەربەت سەربە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد .