کانونی یه‌که‌م 11, 2020 22:35 Asia/Tehran
  • لێژنەی باڵای مافەکانی مرۆڤ توندوتیژیی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد

لێژنەی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عیراق توندوتیژی لە خۆپیشاندانه‌کانی هەرێمی کوردستانی ئیدانەکرد له‌ خۆپیشانده‌رانیش داوای کرد هاوکاریی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بکه‌ن بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبه‌تی.

لێژنەی  باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عیراق لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند شارێکی هەرێمی کوردستانەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیای دا ڕایگەیاند، به‌دواداچون بۆ ڕووداوه‌کانى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات، که‌ به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

ڕوونیش کراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یەک کوژراو و بریندار له‌ ریزه‌کانى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا تۆمار کراون، به‌جۆرێک کە تائێستا ٩ کوژراو و پتر لە ٥٤ بریندار تۆمارکراون، هه‌ندێک له‌ خۆپیشانده‌ران باره‌گا حزبیه‌کان و دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌تیان سوتاندوه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانیش تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان بڕیوه‌ و که‌ناڵێکى ئاسمانى داخراوه‌، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌کان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیان راگه‌یاندوه‌.

لێژنەی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عیراق جه‌خت له‌ مافى ئازادیى راده‌ربڕین و خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ده‌کاته‌وه‌ و داواش له‌ هه‌ردوولا ده‌کات خۆیان به‌دوربگرن له‌ توندوتیژى، هه‌روه‌ک داوا له‌ حکومه‌تى فیدراڵی و هه‌رێمیش ده‌کات کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن و وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه‌.

سەرپەیڤ