کانونی یه‌که‌م 12, 2020 14:34 Asia/Tehran
  • وشداریی لە بەریەک کەوتنی ناوخۆیی و دوو ئیدارەیی لە ھەرێمی کوردستان

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر دۆخی دارایی و گرژییەکان بەوجۆرەی ئێستا بەردەوامبن، ئەوا ساڵی 2021 ساڵێکی قورس دەبێت و ئەگەری ئەوە هەیە خۆپێشاندانەکان ولێکەوتەکانی ببنەهۆی "بەریەک کەوتنی ناوخۆیی و دووئیدارەیی".

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی پەرلەمانتارانی مانگرتوو کە لە 15 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و سەربەخۆکان پێکهاتوون، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان گوتی، تاکوو ئێستا نزیکەی 14 کەس لە خۆپێشاندەرو هاونیشتمانی و هێزە ئەمنییەکان کوژراون، ئاماژەی بەوەش کرد نزیکەی 400 کەسیش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، لەوانە مامۆستایەکی ئایینی لە پیرەمەگروون و سێ کەسیش لە شێلادزێ.

پەرلەمانتارە مانگرتووەکان لە رۆژی چوارشەممە لەنێو بینای پەرلەمان دەستیان بە مانگرتن کردووەو داوا دەکەن پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بە دۆخی خۆپێشاندانەکان ئەنجام بدات، بەڵام بەگوتەی عەلی حەمە ساڵح، تاوەکوئێستا توانیویانە تەنیا 29 واژۆ کۆبکەنەوە.

سەرپەیڤ