هاوسەرۆکی یەکێتی‌و نوێنەری گۆڕانیش بەشدارن، نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەریی پرسی نەوت ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا
بڕیار وایه وه‌فدێکى باڵای سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه که نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق درێژە بە دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیاروایه ئەمرۆ دووشەممە وه‌فده‌که‌ى هەرێم کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکات بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر بگاته بەغدا.
لەوەفدەکەدا هه‌ریه‌ک له بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی‌و نوێنەری گۆڕانیش بەشدارن‌و بڕیارە چاویان بەبەرپرسانی عێراق بکەوێت.
لەلایەکى دیکەشەوە بڕیارە له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێکى باڵاى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هه‌مان پرسى کێشه‌کانى هه‌رێمی کوردستان و عێراق سه‌ردانى به‌غدا بکات.
ماوەی چەند ڕۆژێکە وه‌فدێکى هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەبەغدایە و تائێستا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک وەزیران‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌و وەزیرانی دارایی‌و نەوت و بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان ئەنجامداوە لەبارەی پرسی نەوت‌و شایستە داراییەکانی هەرێم.