گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی بە سەر ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390398-گەشتی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_ئەمریکی_بە_سەر_ناوچەگەلێکی_ھەرێمی_کوردستان
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ھەولێرو بڕێک لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2020 14:22 Asia/Tehran
  • گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی بە سەر ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ھەولێرو بڕێک لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «مەعلومە» سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکی ناس کردن دا دەستیان کرد بە گەشت لێدان بە سەر ھەولێرو ناوچەگەلێکی گردوپەڕی ئەم شارەو ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریاو وێنەیان لەم ناوچانە ھەڵگرت.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: ئەمریکا بەنیازە دەستەیەک لە ھێزەکانی لە سووریاوە بگوازێتەوە بێ بنکەی «حەریر» لە ھەولێر.

فەرمانگەی فڕگەی ھەولێریش لە بەیاننامەیەک دا گەشتی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکایی بە ئاسمانی ھەولێری پشتڕاست کردەوە.

سەرچاوەکانی عێراقی ڕۆژی شەممەش باسی گەشتی چەندفڕۆکەیەکی بۆمب ھاوێژی «بی_٥٢»ی ئەمریکایان کرد بە ئاسمانی ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا.