سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی ھەولێری کرد
کانونی یهکهم 22, 2020 16:27 Asia/Tehran
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە پێشوازیی لە «عەبدولغەنی ئەسەدی» سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کردو لە دانیشتنێکدا جەختیان لە پەرە پێ دانی ھاواھەنگیی ئاسایشتیی نێوان ھەولێرو بەغدا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە «عەبدولغەنی ئەسەدی» سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەردولا تاوتوێ کرا.
وە باسیشی دەکرێت ھەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر گرنگایەتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی «شنگال» و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کراوەتەوە.
سەرپەیڤ