فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری بەرواری باڵایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گەلی بازێ له دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد، سهرچاوهیهکیش ئاماژهى بهوهکرد بە بیانووی ھەبوونی بارەگاکانی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لهو ناوچهیه بۆردومانیان کردووه.
ئەمڕۆ یهکشهممه 10ى کانونى دووهمى 2021، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گەلی بازێ له دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد.
لهو بارهیهوه سەرچاوەیەک لە گوندی بازێ بە میدیای وێستگە نیوز- ی راگەیاند، جارێکی تر بە بیانووی ھەبوونی بارەگاکانی (پەکەکە) لهو ناوچهیه فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا سنوری ھەرێمی کوردستانیان بەزاندووە، بەھۆی بۆردومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی بە خەڵکی گوندی بازێ نەکەوتووە، بەڵام ترسێکی زۆرى له ناوچهکه دروستکردووە.
دەڤەری بەرواری باڵا سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی، زیاتر لە 75 گوند لە پێکھاتەی مەسیحی و موسڵمان لە خۆ دەگرێت، ههروهها ناوچەیەکی سنورییە لەگەڵ باکووری کوردستان .