هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی دەکرێتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی ده‌کرێته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به رێکاره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: گه‌شتکردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ژماره‌یه‌ک وڵات و هاتنی که‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌کراوه، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌کرێته‌وه.
لیستی تەواوی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانی عێراق لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەخەیە هاتووچۆ بۆ بکەن: بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆکسەمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیندستان، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا. ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە، دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات.