کانونی دوھەم 18, 2021 10:49 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی یەکیەتی: داوامان کرد موچەی نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر بگوازرێتەوە سەر بەغدا

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی پەرلەماندا داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی کردوە موچەی نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەری هەرێم کە تەنسیبی کەرکوک کراون بگوازرێتەوە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی مانگانە موچەکانیان لە وادەی خۆیدا وەربگرن.

بە پێی هەواڵێکی میدیای خەندان ، جەمال شوکر، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لە کۆبونەوەی پەرلەماندا سەبارەت بە کێشەی ئەو  فەرمانبەرانەی هەرێم کە تەنسیبی کەرکوک کراون بەتایبەت لەکەرتی پەروەردە کە نزیکەی حەوت هەزار کەسن و خەڵکی رەسەنی شارەکەن، داوامان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی کرد راژەکانیان بگوازرێتەوە سەر پەروەردەی عێراق تامانگانە موچەکانیان لەوادەی خۆیدا وەربگرن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات داوایان کردوە چارەسەرێک بۆ گرفتی کەڵەکەبونی زبڵ و خاشاکی شارەکە بدۆزرێتەوە، کە حکومەت پلانێکی رونی نییە بۆ چارەسەرکردنی، لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەمی کارەبا لەشارەکە، هاوکات باسیان "لەو گەندەڵیانە کرد کە لەکەرکوک بونی هەیە".

لە ساڵی 2016ەوە بە بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان کێشەی دابەشکردنی موچە لەوادەی خۆیدا هەبوە، فەرمانبەران ساڵی رابردو هەشت موچەیان وەرگرت، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2019 بو، هاوکات پێنج موچەیان پاشەکەوت کرا و تا ئێستا موچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2020یان وەرنەگرتوە.

سەرپەیڤ