سیروان بارزانی: قاسم سولەیمانی یەکەم کەس بوو هاتە لای سەرۆک بارزانى
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i392024-سیروان_بارزانی_قاسم_سولەیمانی_یەکەم_کەس_بوو_هاتە_لای_سەرۆک_بارزانى
سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخموری هێزەکانی پێشمەرگەی طهرثمی کوردستان ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی یەکەم کەس بووە دوای داگیرکردنی مەخمور لەلایەن داعش چووەتە لای مەسعود بارزانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • سیروان بارزانی: قاسم سولەیمانی یەکەم کەس بوو هاتە لای سەرۆک بارزانى

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخموری هێزەکانی پێشمەرگەی طهرثمی کوردستان ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی یەکەم کەس بووە دوای داگیرکردنی مەخمور لەلایەن داعش چووەتە لای مەسعود بارزانی.

به پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، سیروان بارزانی بە کەناڵی رووداوی ڕاگەیاند، قاسم سولەیمانی یەکەم کەس بووە دوای داگیرکردنی مەخمورو نزیک بوونەوەی داعش لەهەولێر هاتۆتە لای بارزانی و خودی خۆی سەردانی پێشمەرگەی کردوە لە مەخمور.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێران بە گوللە تۆپ و ئاربی جی هاوکاری پێشمەرگەی کردوەو ڕاوێژکارەکانیشیان نزیکەی 20 رۆژ لە نزیک مەخمور ماونەتەوە.

بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخمور ئەوەشى خستووەتەڕوو، خودی بارزانی خۆی ئەمەی بۆ میدیا جیهانیەکان باس کردوەو ڕۆڵی ئێرانیەکانی نەشاردۆتەوە، بەڵام ئەوەی دەڵێن کە بارزانی ورەی ڕووخاوە ئەمە بەلای ئەوانەوە زیادەڕەوی تێداکراوە.