له سلێمانی تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i392270-له_سلێمانی_تەقە_لە_ناوچەی_یەکی_پارتی_کرا
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کراوە و ژمارەیەکی زۆر گوللە بەر بیناکە کەوتوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2021 06:52 Asia/Tehran
  • له سلێمانی تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی کرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کراوە و ژمارەیەکی زۆر گوللە بەر بیناکە کەوتوە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی بە میدیای خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لەبارەگای  ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کرا، کە لە گەڕەکی ئازادییە و ژمارەیەک گوللە بەر بارەگاکە کەوتوە".

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دەستڕێژی گوللەیان کردوە سێ کەس بون و لەئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەوە تەقەیان کردوە و پاشان هەڵهاتون، تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە.

هاوکات سەرچاوەیەک لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لەکامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوە کە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆز ژمارەکانی داپۆشراون و چەند کەسێکی تیادایە و دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکە دەکەن.باسی لەوەشکرد، روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، تەنها زیانی زۆر بەر بارەگاکە کەوتوە و زیاتر لە 40 قەوانیش دۆزراونەتەوە.