حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان : ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکنه‌که‌وین به‌دیلی دیکه‌مان هه‌یه
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌و شێوه‌یه‌ی پشکی هه‌رێمی کوردستانی تیادا جێگیرکراوه تێنەپەڕی، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی هەیە.
بە پێی ھەواڵی میدیای شارپرێس ، جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌میدیای پارتی وتووه "ئێمە ئومێدەوارین ئەم یاسایە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، بەڵام ئەگەر ئەم یاسایە تێنەپەڕی، بێگومان حکومەتی هەرێم پلانی خۆی هەیە، لە کۆتایی ساڵی 2020 سەرۆکی حکومەت وەزارەتی پلاندانان و دارایی راسپاردووە یاسای بودجە دابنرێت، ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامە بەپێی، ئەو داهاتەی حکومەت هەیەتی بە پشتبەستن بەو میکانیزمانەی پەیوەستن بە بابەتی چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و رێکخستنەوەی داهاتەکان".
ده‌شڵێت "ئەگەر نەتوانرا ئەم یاسایە (یاسای بودجەی 2021ـی عێراق) تێپەڕێنرێت، بێگومان بەدیلی دیکە هەیە".وته‌بێژه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شکرد، "ئێمە کە بڕیارمان داوە پابەند بین بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ بەغدا یان بەهای ئەو 250 هەزار بەرمیلە، دەبێت حکومەتی عێراقیش پابەند بێت بە خودی ئەو وردەکاری و دەقانەی لەنێو یاساکەدا هاتوون".
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌غدان، هه‌رچه‌نده هیچ ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌سه‌ر پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌بودجه و ڕاده‌ستکردنی نه‌وت به به‌غدا نه‌کراوه، به‌ڵام شاندی حکومه‌ت به‌رده‌وامن لهکۆبوونهوهکانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، که ئێستا لایه‌نی سه‌ره‌کیه له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.