شوبات 07, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • بە شێوەی سنووردار ، ئەمڕۆ لە ھەرێمی کوردستان خوێندنگەکان کرانەوە

له‌دوای یه‌ک ساڵ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ، ده‌وامی خوێندنگه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرده‌وه ‌و بۆ ماوه‌ی 16 رۆژ پرۆسه‌که‌ له‌ژێر چاودێرییدا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ میدیای PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی نوسراوی ره‌سمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئه‌مڕۆ ده‌وامی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکردوه‌ و پێویسته‌ هه‌موو خوێندکارێک له‌ پۆلی یه‌کی بنه‌ڕه‌تی تا پۆلی 12 ئاماده‌یی هه‌فتانه‌ سێ رۆژ له‌ناو خوێندنگه‌ ده‌وام بکات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌باره‌ی رێکخستنی ده‌وامی مامۆستایان و خوێندکاران، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌کان تا خۆیان خشته‌ی ده‌وامیی خۆیان دانێن، به‌مه‌رجێک هه‌موو خوێندکارێک سێ رۆژ له‌ناو خوێندنگه‌ وانه‌ بخوێنێت.

به‌پێی  ھەواڵەکە ،  دوای 16 رۆژ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ره‌سمی له‌باره‌ی ده‌وامه‌وه‌ بڕیار ده‌دات و هه‌موو خوێندنگه‌یه‌کیش خشته‌ی خوێندنی پرۆگرامه‌کانی بۆ دانراوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، ساڵی رابردوو له‌ 26-2 وه‌وه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ خوێندن له‌هه‌رێمی کوردستان راگیراو دوای یه‌ک ساڵ ئه‌مڕۆ ده‌وامی سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی خوێندن ده‌ستیپێکرده‌وه‌.

سەرپەیڤ