ئاوارەو هەڵوەدابوونی سەدان بنەماڵە بە هۆی بۆردومانی ناوچە گەلێک لە دهۆک لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە
شوبات 13, 2021 09:30 Asia/Tehran
عومەر سیلوانی ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئامێدی لە پارێزگەی دهۆک وتی: بەهۆی بەردەامبوونی بۆردومانی ناوچە وگوندەکانی چیای گارە، عەمادیە ، زاخۆ و کانی ماسی، زیاتر لە ٢٠٠ بنەماڵە ، بە بەجێ هێشتنی ماڵەکانیان ، ئاوارەی ناوەندی شاری ئامێدی بوونە.
سیلوانی وتی: بنەماڵە ناوبراوەکان، ماڵ ومەزراکانی خۆیانیان بە جێ هێشتووە وبە بەردەوامبوونی بۆردومان وپەلامارەکانی تورکیا ، شەپولی ئاوارەیی خەڵک لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت وئەم مەسەلە کارتێکەری نەرینی دەبێت لە سەر کشتوکال لە دهۆک، چونکە زۆربەی ئاوارەکان، وەرزێرو خاوەنی زەوی و زارن.
سوپای تورکیا، زەنجیرە چیای گارە، لە پارێزگەی دهۆکی بە خەستیی بۆردومان کردووە و وەزاڕەتی بەرگری تورکیا هۆی ئەم کارەی ڕاوەدوونانی هێزەکانی پەکەکە ڕاگەیاندبوو.