وه‌فدی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌کانی له‌به‌غدا ده‌ستپێده‌کاته‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌کانی له‌به‌غدا ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له لیژنه‌ی دارایی کۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی پشکی کورد له‌پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق ده‌که‌ن.
وتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه یاسای بودجه ته‌واو ببێت و له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا پرۆژه‌که بێته په‌رله‌مان.
ئێواره‌ی دوێنێ شاندی هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆکان له‌سه‌ر شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕانه‌وه به‌غدا.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، لەسەردانەکانی پێشووی شاندی حکومەتی ھەرێم و کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان، راشکاوانە ھەموو داتا و زانیارییەکان لەبارەی داھاتە نەوتی و نا نەوتییەکان و ھەروەھا خەرجییەکان خراونەتەڕوو.
به وته‌ی سه‌میر هه‌ورامی، شاندی حکومەتی ھەرێم ھەموو ئامادەییەکی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان.