شوبات 16, 2021 00:52 Asia/Tehran
  • ھێرشی سەر ھەولێری ھەرێمی کوردستان دوو برینداری لێ کەوتەوە

ھەولێری ناوەندی دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستان کرایە ئامانجی ھەشت موشەک کە یەکێک لە موشەکەکان لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئەم شارە داکەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفریۆنی ئێران لە بەغدا، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشەممە چه‌ند مووشه‌کێک له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیا جیای هه‌ولێری هه‌رێمی کوردستان لەوانە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر کەوتوونەتە خواره‌وه‌ کە ئەم ھێرشانە ھەتا ئێستا بریندار بوونی دوو کەس و زیان گەییشستن بە ھێندێک لە ناوەندە دیپلۆماسییە بیانییەکانی لێ کەوتووەتەوە.

وەک لە ڕاپۆرتەکاندا باسی کراوە، لە ئێستادا ده‌زگه‌کانی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستان دەستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست کردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئەم زانیارییانە ‌ دوویان له موشەکەکان‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری کردووەتە ئامانج و  یه‌کێکیشیان له‌ گه‌ڕه‌کی وه‌زیران و یه‌کێکی تریش له‌ مه‌یدانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵات کەوتووە‌.

ھەر لەم پەیوەندییەدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکی دا زانیاریی فه‌رمی له‌باره‌ی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کان بڵاو کردووەته‌وه‌ و داوایشی له‌ هاووڵاتییان کردووه‌ که‌ له‌ شوێنی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کان دوور که‌ونه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ هاتووه‌، سه‌عات 9:30 خوله‌کی شه‌وی دووشه‌ممە لە سەر سێ شەممە چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری کران .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ بەوەش کراوه کە‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان، چه‌ند که‌سێک برینداربوونەو، هاوکات به‌ دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ ته‌ناهییه‌کانەوە ده‌ستی پێکردووه‌.

سەرپەیڤ