سوێند خواردنی پارێزگارى نوێی هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان
«ئومێد خۆشناو» پارێزگارى نوێی هەولێر لەبەردەم «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوێندى یاسایى خوارد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیای ڕووداوەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-٢-٢٠٢١، لە ئاھەنگێکدا کە «رێبەر ئەحمەد» وەزیرى ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، «ئومێد خۆشناو» پارێزگارى نوێی هەولێر لەبەردەم «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوێندى یاسایى خوارد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ھەمان سەرچاوە، «نێچیرڤان بارزانی» ھەر لە ئاھەنگەکەدا پیرۆزبایى له پارێزگارى نوێی ههولێر کرد و هیواى سهرکهوتنى بۆ خواست و ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ئەرکى پارێزگارى ههولێر قورسه، بهتایبهتى لهم دۆخهدا که کۆمهڵێک کێشه و قهیران رووبهڕووى ههرێمى کوردستان بوونهتهوه.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە، پارێزگارى ههولێر دهبێ پارێزگارى تەواوی دانیشتووانی پارێزگاکە بێت به ههموو پێکهاتهکانیەوه و به یهک چاو سهیرى ههموو لایهنهکان بکات.
ھەرلەوئاھەنگەدا لەلایەن«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە یادی خوالێخۆشبوو دکتۆر«فرسەت سۆفى» پارێزگاری پێشووی ھەولێریش کرایەوە کە بەھۆی کۆرۆناوە کۆچى دوایی کرد. «نێچیرڤان بارزانی» پارێزگاری پێشووتر «فرانسوا ھەریری»شی وەبیرھێنایەوە کە دو دەیە لەمەو پێش لە وەھا ڕۆژێکدا تیرۆر کرا.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ھەشتەمی ئەم مانگە لەپاش کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی ھەولێری ناوەندی دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستان، خوالێخۆشبوو «فرسەت سۆفی» بە ھۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا، «ئومێد خۆشناو» وەک پارێزگاری نوێی ئەم پارێزگایە دیاری کرا.