نێچیروان بارزانی: ئامادەی دانوستانێکی جددی لە گەڵ بەغداین
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:"ئاماده‌ین بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به گفتوگۆیه‌کى جددیى و ڕاشکاوانه بکه‌ین له‌گه‌ڵ عێراق".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، له‌میانى به‌شداریکردن له‌مه‌راسیمى "شه‌هیدى نیشتمان" که پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێم وتارێکى پێشکه‌شکرد و ڕایگه‌یاند: "بانگه‌وازى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق ده‌که‌ین بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسی".
له‌په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:"پێشکه‌وتنى هه‌رێمى کوردستان، پێشکه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان".
لە لایەکی دیکەوە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، عەممار حەکیم دەستپێشخەری پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییەکی لە دوای هەڵبژاردنی عێراق پێشکه‌شکردون، به‌ڵام تا "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم نه‌که‌ین وه‌ڵامیان نادەینەوە".
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، "پێمانوایە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق بگەنە رێککەوتن باشترە لە رێکنەکەوتن مەگەر تەنیا لەو دۆخەدا نەبێت ئەو برادەرانەی بەغدا بە چاوێکی گەورە خۆیان ببینن کە گەورە نیین و بەچاوێکی کەمیش سەیری کورد و کوردستان بکەن کە کەم نیین".ئەمڕۆ عەممار حەکیم بۆ بەشداری لە یادکردنەوەی رۆژی شەهیدی عێراقی گەیشتە هەولێر و چەند کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەپرسانی هەرێم ئەنجامدا.