شاندێکی پارتی ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات
شوبات 24, 2021 13:18 Asia/Tehran
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێکدا رایگەیاند: "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات".
وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند ، پارتی بۆ یه‌کڕیزی لایه‌نه کوردییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه.
ئاشکراشیکرد: "تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی شاندی پارتی، تاتوێکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان و حکومەتی عێراق".