له کفرى بههۆى کێشهى کۆمهڵایهتییهوه سێ کەس کوژران
شوبات 27, 2021 14:11 Asia/Tehran
شەوی هەینی26ى شوباتى 2021، لە قەزای کفری شەڕ نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و سێ کەس کوژران کە دووانیان باوک و کوڕن. ههروهها ئەوی دیکەیشیان مامی کوڕەکەیە.
بەپێی ھەواڵی میدیا وێستگەنیوز ، ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی پێشتریش هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی و برینداریان هەبووە، شەوی رابردوو بە چەکەوە هێرشیان کردووە و ئەو سێ کەسە کوژراون، هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستیی گەرمیان رایگهیاندووه، چەند کەسێکیش برینداربوونە.
هاوکات تەرمی ئەو سێ کەسەی کوژراون رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ناوی کوژراوەکانیش (هەندرێن مەتحەت، هیشام مەتحەت، رێبوار هەندرێن)
بەپێی وتەی دەزگا ئەمنییەکان، چەند کەسێکیش لەسەر رووداوەکە و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.