ئادار 01, 2021 10:54 Asia/Tehran
  • پارتى داواى هاوپه‌یمانى زۆرینه‌ی شیعه‌ و کورد و سوننه‌ ده‌کات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کورد ناتوانێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کتربکه‌ن‌و ببنە یەک لیست.

ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ڕێکبوونایه‌ ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌کورد نه‌ده‌کرا"، داواشده‌کات، زۆرینه‌ی شیعه‌و زۆرینه‌ی کورد هەروەها زۆرینه‌ی سونه‌ هاوپه‌یمانی بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، جه‌ختیشده‌کاته‌وه‌، "ئه‌گه‌ر پرسى نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێبکرێت موچه‌مان ناوێت لەبەغدا".

بە پێی هەواڵی شارپرێس، فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، "پێمباشە زۆرینه‌ی شیعه‌و زۆرینه‌ی کورد هەروەها زۆرینه‌ی سوننه‌ هاوپه‌یمانی بکه‌ن ئه‌مه‌ شتێکی باشه‌ بۆ پێشگیریکردن لەڕوداوەکانی دوای هەڵبژاردن، به‌پێشبینی من کورد ناتوانێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن‌و ببنە یەک لیست، چونکە ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ڕێکبونایه‌ ئه‌م شه‌ڕفرۆشتنه‌ش به‌کورد نه‌ده‌کرا".

ده‌شڵێت:"کێشەی کورد لەعێراق کێشەی بودجەو موچە نییە سه‌باره‌ت به‌لامه‌رکه‌زیش میرانى به‌ده‌نگى ئه‌مریکاى وتوه‌:"بڕیاربوو وه‌فدێک به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ حزبه‌کان هه‌موی له‌وێ کۆببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا نه‌کراوه‌و جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمیش هه‌ر کۆڵی نه‌داوه‌و ده‌یه‌وێت کورده‌کان کۆبکاته‌وه‌و وه‌فدێک دروستبکاته‌وه‌ بۆ به‌غدا، کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ناوخۆماندا ناکۆکیمان هه‌یه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک که‌س له‌گه‌ڵ به‌غدا جوتده‌بن بۆ زه‌وتکردنی مافی کوردو مه‌سه‌له‌ی لامه‌رکه‌زیش باسده‌کرێت".

سەرپەیڤ