ئادار 08, 2021 15:16 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بانگەوازەکەی کازمی  لە بارەی رێککەوتنی ریشەیی ھەولێر و بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بانگەوازەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و رایگەیاند، پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌رێز کازمی ده‌کات بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی  به‌رێز کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی راسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ رێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌یی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور."

 نیوەرۆی ئەمرۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، داوای گفتوگۆیەکی نیشتمانیانە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا.

کازمی، ئاماژەی بەوەش کرد، "ده‌رفه‌تێکی مێژووییه‌ عیراق هه‌ڵسێته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە وڵاتانی دنیا پشتیوانی عیراقن بۆ چاکسازی".

سەرپەیڤ