ئادار 15, 2021 20:42 Asia/Tehran
  • لە ھەرێم له‌چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا یادی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌، له‌چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌.

 

‌بە پێی ھەواڵێکی وێستگەنیوز ، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و کاروباری ئه‌نفالکراوان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاشکراشیکردووه‌، بۆ به‌رز و پیرۆز ڕاگراتنی یادی شه‌ھیده‌کانمان له‌ مه‌رگه‌ساته‌کاندا و به‌ تایبه‌تیش یادی شه‌ھیدانی کیمیاباران، ساڵانه‌ وه‌زاره‌تمان ئه‌و یاده‌ کاره‌ساتبارانه‌ ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ ھۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆناو بۆ زیاتر پابه‌ندبونمان به‌ بڕیار و ڕاسپارده‌کانی لیژنه‌ی باڵا و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان، بۆ زیاتر پاراستنی ته‌ندروستی که‌س و کاری شه‌ھیدان، ئه‌گه‌رچی له‌ چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا ئه‌م یادانه‌ ئه‌که‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ھه‌ر ده‌م و ھه‌میشه‌ یادی پڕشکۆی ئه‌و شه‌ھیدانه‌ و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی کوردستان له‌ بیر و ھزری ھه‌مواندا به‌ زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌م تاوانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیھانیی به‌ جینۆساید بناسێنێت و له‌ ھه‌مانکاتدا داوا  له‌ حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵیش ده‌که‌ن، ھه‌ر چی زووه‌ قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتوانی ده‌ستی ڕژێمی پێشو بکاته‌وه‌، پابه‌ند بێت به‌ مادده‌ی 132ی ده‌ستوری عێراق بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایسته‌ و ھاوبه‌ش بۆ که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان و به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاوی و ھه‌موو زیانڵیکه‌وتوانی سه‌رجه‌م ناوچه‌ کاره‌سات لێدراوه‌کانی کوردستان.

 

سەرپەیڤ