314 بەربژێر لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕکابەریی دەکەن
کومیسیونی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند 314 بەربژێر لە هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن .
نەبەرد عومەر سەرۆکی نووسینگەی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ لە پڕۆسەی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن ، بەربژێرەکان لە ژێر چاودێریدا دەبن وهەرچەشنە پێشێلکارییەک، بەرەوڕووی سزای دارایی، قۆڵبەست کران یان تەنانەت لە درێژەی ڕکەبەرییەکانیش بێ وەری دەبن .
ژوماری ئەو بەربژێرانەی لە لایەن کومیسیونەوە پشت ڕاست کراونەوە لە سەرانسەری عێراق نزیکەی 7800 کەسە . لە هەرێمی کوردستانیش 314 بەربژێر ڕکابەریی دەکەن کە پێنج کەسیان بە شێوەی سەربەخۆ بەشدارن. سەرۆکی نووسینگەی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژە بە بەرتەسکییە یاساییەکانی بەردەم هەڵبژرادنەکان وتی : بەربژێرەکان بۆیان نییە لە شوێنە حکومەتیی و مەزهەبییەکان بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و کەڵک وەرگرتن لە تڕومبیلەکان و ئیمکاناتی حکومەتیش بۆ ئەو مەبەستە قەدەغەیە .