تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 20:11 Asia/Tehran
  • سودانی: عێراق شایەتی گەشەسەندنێکی بێ وێنەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: بۆ یەکەمجار عێراق شایەتی گەشەسەندنێکی بێ وێنەیە و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا توانیمان گۆڕانکارییەک بکەین کە هاووڵاتیان لە کەرتی خزمەتگوزاریدا هەستیان پێکرد

محەممەد شیاع سودانی  لە وتووێژێکدا وتی  بۆ چاکسازی ناوەندەکانی چاودێریی هەوڵمان دا و ئەو لایەنانەی وا  لە دزینی سەدەدا  دەستیان بوو، داماننە بەر لێپرسینەوەو توانیمان بڕی 500 ملیار دینار  وەربگرینەوە. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتی: ئێستا کاتی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و پێکهێنانی هێزێکی ئەمنیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئەنجومەنی ئاسایش و دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، هەنگاو بنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی داگیرکەر.

سەرپەیڤ