لە ساڵگەڕی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی سەردانی ئەم شارەی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i394263-لە_ساڵگەڕی_کیمیابارانی_ھەڵەبجەدا_سەرکۆنسولی_ئێران_لە_سلێمانی_سەردانی_ئەم_شارەی_کرد
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە سی و سێھەمین ساڵگەڕی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە بەرپرسانی کۆنسولخانەو بە مەبەستی ڕێزنان لە یادی قوربانیانی تاوانکارییەکەی سەددام سەردانی ئەم شارەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2021 04:42 Asia/Tehran
  • لە ساڵگەڕی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی سەردانی ئەم شارەی کرد

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە سی و سێھەمین ساڵگەڕی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە بەرپرسانی کۆنسولخانەو بە مەبەستی ڕێزنان لە یادی قوربانیانی تاوانکارییەکەی سەددام سەردانی ئەم شارەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی شوشتەری» ھەر لە سەرەتای گەییشتنی بە ھەڵەبجە، بە ئامادە بوونی لە سەر مەزارگەی شەھیدانی بوردومانی کیمیایی ئەم شارە، بە دادانی فاتێحا و پێشکەش کردنی تاجەگوڵینە، ڕێزی لە یادی قوربانیانی ئەم کارەساتە مرۆڤییە گرت.

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاشان لە شوێنی پارێزگاریی ئەم شارە چاوی بە «ئازاد تۆفیق» پارێزگاری ھەڵەبجە کەوت و لە بارەی ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ڕووی بازرگانی و ئابوورییەوە باس و وتووێژیان کرد.

بەرنامەی کۆتایی سەردانەکەش دیدار لەگەڵ «خاتوو مەھاباد کامیل عەبدوڵڵا» سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجەو کۆمەڵێک لە یاریدەران و بەڕێوەبەرانی ئەم زانکۆیە بوو.

پەرە پێدانی پەیوەندیی زانستی و زانکۆیی نێوان زانکۆی ھەڵەبجەو زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەوەرەی ئەم وتووێژانە بوون.