یەکێتی: جگە لە رێککەوتن ناچینە ژێر باری هیچ بەرپرسیارێتییەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i394330-یەکێتی_جگە_لە_رێککەوتن_ناچینە_ژێر_باری_هیچ_بەرپرسیارێتییەک
لاھور شێخ جەنگی دەڵێت،"له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ک یەکێتی لۆبیه‌کى به‌هێزیان کردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه و سوننه بۆ تێپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى 2021، به‌و جۆره‌ی که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه‌".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • یەکێتی: جگە لە رێککەوتن ناچینە ژێر باری هیچ بەرپرسیارێتییەک

لاھور شێخ جەنگی دەڵێت،"له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ک یەکێتی لۆبیه‌کى به‌هێزیان کردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه و سوننه بۆ تێپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى 2021، به‌و جۆره‌ی که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه‌".

به پێی ھەواڵێکی وێستگەنیوز ، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەشڵیت، "جگە لە ڕێککەوتن کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە ناچینە ژێرباری هیچ بەرپرسیارێتییەکی تر".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی 11 پێشکەشکرد کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد. 

لە کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابروودا، بەشێک لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان.