ئادار 21, 2021 23:14 Asia/Tehran
  • تۆپبارانی ناوچەی باتیفیای ھەرێم لە لایەن تورکیا و پەلاماری پارتی بۆسەر کەمپێکی پەکەکە

لە یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌هه‌رێمى کوردستان تۆپخانه‌کانى تورکیا گوندێکى نزیک ناحیه‌ى باتیفیا یان بۆردومانکردوه ‌و ئه‌و ناحیه‌یه‌ سه‌ر به‌قه‌زاى زاخۆیه‌و هاووڵاتیان بۆ گه‌شت و سه‌یران چونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌.

به‌پێى زانیاریه‌کانى  میدیای شارپرێس‌، تۆپبارانه‌که‌ له‌ نزیک گوندى بانکابن بووه‌ له‌ ناحیه‌ى باتیفیا له‌ قه‌زاى زاخۆ زیانى گیانى نه‌بووه‌.هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌، تۆپبارانه‌که‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێى خستۆته‌ دڵى هاووڵاتیانى ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕویان له‌ناوچه‌که‌ کردوه‌.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی فورات نیوز-ى نزیک له‌  (په‌که‌که‌) بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، هێزەکانی پارتی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی گەریلا لە خواکورک.

بەپێی هەواڵەکە کاتژمێر ٨ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی پارتی بە چەکی قورس هێرشیانکردوەتە سەر کامپێکی ھێزەکاین پەکەکە  لە ناوچەی بەردەسووری هەرێمی خواکورک، هێزەکانی گەریلاش بۆ نەهاتنەئارای دۆخێکی مەترسییدار، وەڵامی ئەو هێرشەیان نەداوەتەوە.

ئاژانسى فورات نیوز، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌" لەکاتی هێرشەکەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورکیا، بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونه‌ته‌وه‌".

سەرپەیڤ