وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم داوا لە ھاوڵاتیان دەکات پشکنین بکەن
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان کە ئەگەر بەرکەوتووی توشبوون یان نیشانەیان هەیە پشکنین بکەن.
ەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو، بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار”.
ماوەی هەفتەیەکە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا و دوێنێش نزیکەی هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی ئەپڵیکەیشنن بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایئۆئێس و لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەپلیکەیشنەکە هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزی ئاشکرایکرد، “دەستدەکەین بە پێدانی ڤاکسینەکە لەسەر بەساڵاچوان و کارمەندانی تەندروستی و پاشان هێزەکانی ناوخۆ، ئەمە بۆ ئەم قۆناغە پلانەکەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەموو هاوڵاتییان دەتوانن داتای خۆیان ڕەوانە بکەن تا وەزارەت بەپێی ئەو داتایە بڕیاری پێدانی ڤاکسینەکە بدات”.