ئادار 29, 2021 17:57 Asia/Tehran
  • سبەی سێشەممە ، نێچیروان بارزانی لە پاریس چاوی دەکەوێت بە سەرۆکی فەڕەنسە

لەسەر بانگهێشتى ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئەو وڵاتە ده‌کات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 30ی ئاداری2021 ، له‌ کۆشکى ئێلیزێ له‌ پاریس له‌گه‌ڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن کۆده‌بێته‌وه‌.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، "لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتى، په‌تاى کۆڤید_19 و لێکه‌وته‌کانى گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگیى هاوکارى و هاوبه‌شیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌کرێن".

سەرپەیڤ