شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیڕڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بە غدا دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 1٠ ی نیسان وەفدێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی بەجیا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
تا ئێستا مەبەست لە کۆبوونەوەکە نادیارە و ئاشکرا نەبووە ئامانجی سەردانەکەی چییە.ئەو سەردانە دوای کۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و، دوای سەردانە فەرمەییەکەی سەرۆکی هەرێم دێت بۆ فەرەنسا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بەرپرسانی ئەو ولآتە .
رۆژی دوو شەممەی رابردوو ٥ ی نیسان فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکی داهاتوو ئەو سەردانە دەکرێت لە پەیوەندی داین لەگەڵ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار بۆ دانانی کاتی سەردانەکە، ئەو سەردانە لە رۆژانی داهاتوو و لە ئایندەیەکی نزیک دا دەکرێت.