نیسان 12, 2021 07:52 Asia/Tehran
  • ڤاکسینى ڤایزه‌ر گه‌یشته‌ هه‌رێم‌ و هه‌شت سه‌نته‌ر له‌هه‌رێم بۆ کوتان دیاریکران

وه‌زیرى تەندروستی حکومه‌تى هه‌رێم بڵاویکردەوە، کاروانێکى ڤاکسینى ڤایزه‌ر گه‌یشته‌ هه‌رێمى کوردستان‌و ئەمڕۆش کاروانێکى دیکه‌ى ڤاکسینى سینۆفارما-ى چینى ده‌گات‌و له‌داهاتوشدا هه‌فتانه‌ ڤاکسینه‌کان ده‌گه‌نه‌ هه‌رێم.

له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا، د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکرایکرد، ئه‌مشه‌و بڕى 2070 ژه‌مه‌ ڤاکسینى ڤایزه‌ر گه‌یشته‌ هه‌رێمى کوردستان‌و سبه‌ینێش 20 هه‌زار له‌ڤاکسینه‌ چینیه‌که‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم.

له‌په‌یامێکیشدا داواى له‌هاوڵاتیان کرد په‌له‌ بکه‌ن له‌ناونوسینیان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بۆ ئه‌وه‌ى ژه‌مه‌ ڤاکسینه‌کان وه‌ربگرن، جه‌ختیشیکرده‌وه‌، "به‌شداربونى هاوڵاتیان له‌خۆ تۆمارکردنیان به‌شێوه‌یه‌ى به‌رچاوه‌".

ئاشکراشیکرد، شێوازى پێدانى ڤاکسینى ڤایزه‌ر جیاوازه‌ له‌ڤاکسینه‌کانى دیکه‌، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ سه‌نته‌ر له‌سلێمانى‌و سیانیش له‌هه‌ولێرو دوانیش له‌دهۆک تایبه‌تکراون به‌به‌کارهێنانى ڤاکسینى ڤایزه‌ر".

له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا ڤاکسینی "ئه‌سترازینکا"ی به‌ریتانی، "سینۆفارما"ی چینی ڕه‌وانه‌ی عێراق‌و هه‌رێم کران‌و به‌سه‌ر بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کان دابه‌شکران.

سەرپەیڤ