نیسان 19, 2021 22:54 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێم ، گیانلەدەستدانی 14 کەس

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 9229 (نۆ هه‌زار و دوسه‌د و بیست و نۆ) پشکنینی کۆرۆنا کراون، له‌نێویاندا 1277 (هه‌زار و دوسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 716 (حه‌وتسه‌د و شازده‌) توشبیوش چاکبوینه‌وه‌ و 14 (چوارده‌) توشبویش مردوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 9229 (نۆ هه‌زار و دوسه‌د و بیست و نۆ) پشکنینی کۆرۆنا کراون، له‌نێویاندا 1277 (هه‌زار و دوسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، که‌ 256 (دوسه‌د و په‌نجاو شه‌ش) له‌ هه‌ولێر، 325 (سێسه‌د و بیست و پێنج) له‌ سلێمانی، 606 (شه‌شسه‌د و شه‌ش) له‌ دهۆک و 14 (چوارده‌) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 59 (په‌نجاو نۆ) که‌س له‌ گه‌رمیان، 17 (حه‌ڤده‌) له‌ راپه‌ڕین بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، 716 (حه‌وسته‌د و شازده‌) توشبو چاکبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 14 (چوارده‌) که‌سیش مردوون، که‌ 2 (دو) که‌س له‌ هه‌ولێر، 3 (سێ) له‌ سلێمانی و 9 (نۆ) که‌سیشیان له‌ دهۆک بوون.

سەرپەیڤ