ڕاوێژی زەریف لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395829-ڕاوێژی_زەریف_لەگەڵ_سەرۆکی_پارتی_دیموکراتی_کوردستانی_عێراق
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2021 04:17 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی زەریف لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای گەشتەکەی بۆ بەغداو دیدارو وتووێژی لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق ، ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە ھەولێری ناوەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش و لەگەڵ «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی بۆ بەغداش لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە، سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش دیدارو وتوێژی کرد.

زەریف ھەروەھا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتی و ڕابەرانی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراقیش دیداری کرد.